ئەگەر لە سەفەر، پەشیمان بووینەوە، چۆناوچۆن بلیتەکەمان بدەینەوە؟

ئەلف) ئەگەر بلیتی ئەرخەیان (سیستمی)ـتان بۆ خۆتان بڕیوە:

ئەوانەی لە ماڵپەڕی کیاپەروازدا خۆیان ناونووس کردووە، ئەگەرهاتو لەو بلیتەی ڕاگیریان (حجز) کردووە، پەشیمان بوونەوە، با بۆ خۆیان بچنە سەر لاپەڕە تایبەتەکەیان لەسەر ماڵپەڕی کیاپەرواز و، لەوێ دوگمەی پاشگەزی دابگرن و، بلیتەکەتان ڕەش بکەنەوە و، بە شێوازی سەرهێڵ (ئۆنلاین)، لە فۆرمی گێڕانەوەی بلیتدا شێوازی وەرگرتنەوەی پارەی بلیتەکەتان دیاری بکەن؛ بە نەخت بێ یان شێوازێکی دی.

پاشگەزی و پاشگەزانە

ئەوەی نیازی بەتاڵکردنەوەی بلیتی گەشتی ئەرخەیان (سیستمی)ـی هەیە، هەم دەتوانێ لە ماڵپەڕی کیاپەروازەوە بەتاڵی بکاتەوە، هەمیش دەکرێ یان ڕاستەخۆ سەردانی نووسینگەیەکی کیاپەرواز بکا یان لە کاتی دەوامدا پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکات: ٩٨٨٧٣٣٢٤٤٤٠٢+

کە بلیتێک بەتاڵ کرایەوە، خاوەن‌بلیت بە گوێرەی کاتی بەتاڵکردنەوەی بلیتەکەی، پاشگەزانەیەکی لێ گل دەدرێتەوە؛ ئەگەر خاوەن‌بلیت لە نووسینگە یاخود لە فڕۆکەخانەدا بلیتەکەی بەتاڵ کردبێتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی پارەی بلیتەکەی دەبێ پەیوەندی بەو ژمارەپەوە بکا کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێی کرد.

خشتەی چۆنیەتیی هەژمارکردنی پاشگەزانە

 

جدول محاسبه جریمه کنسلی بلیط پروازهای سیستمی
کومپانیای

فڕۆکەوانی

ڕیزبەند تا 12 نیوەڕۆ
3 روز بەر لە فڕین
تا 12 نیوەڕۆ
1 روز بەر لە فڕین
تا 3 سەعات
بەر لە فڕین
تا 30 دقیقه
بەر لە فڕین
لە 30 خولەک لەوەوبەر
به بعد لە فڕین
ئێران

ئەیر

JCYV 20% 40%
QMO 30% 60%
N 100%
ئاسمان NYS 20% 40%
HLK 30% 60%
B 100%
ئاتا 20% 50%
ئێران

ئەیرتووڕ

به غیر از O 20% 40% 50%
O 50% 100%
قشم ئەیر به غیر از NR 5% 10% 30% 50%
NR 100%
تابان ZLBYEV 20% 30% 40% 50%
UH 100%
نەفت ئێران 30% 50% 65%
ماهان ماهان، ڕێساویاسای خۆیان هەیە.
کاسپیەن L 90%
C 10% 30%
S 15% 40%
H 20% 50%
M 30% 60%
K 40% 70%
کیش ئەیر JCYHV تا 24 سەعات بەر لە فڕین 20% و 24 سەعات بەر لە فڕین 40% پاشگەزانەی دەبێ
QMNLO تا 24 سەعات بەر لە فڕین 25% و 24 سەعات بەر لە فڕین 50% پاشگەزانەی دەبێ.

ب) ئەگەر بلیتی نەرخەیان (چاتری)ـتان بڕیبێت:

لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە بلیتە، بە هۆی لایەنێکی سێیەمەوە بڕدراوە، بەتاڵکردنەوەکەیش هەر بە دەست ئەو لایەنە سێیەمەوەیە؛ خاوەن‌بلیت بۆ بەتاڵکردنەوەی بلیتەکەی دەتوانێ پەیوەندی بە ئێمەی کیاپەروازەوە بکا و، ئێمەیش لەگەڵ لایەنی سێیەمدا ڕێک دەکەوین و، بڕی پاشگەزانەکەتان پێ رادەگەیێنین؛ ئیتر لایەنی سێیەم بە گوێرەی یاساوڕێسای خۆیان، بڕێک لە پارەی بلیتەکەتان لێ دادەشکێنێت و، ئەوباقیەکەی دەداتەوە؛ هەڵبەت ڕەنگە هیچ لە پارەی بلیتەکە نەداتەوە و، بلیتەکە بە تەواوەتی بسووتێت.

ئەگەر گەشتێک بەتاڵ کرایەوە، خاوەن‌بلیت چۆن پارەی بلیتەکەی وەربگرێتەوە؟

ئەلف) ئەگەر کیاپەرواز، خۆی گەشتەکە بەتاڵ بکاتەوە، ئەوە بە تەلەفۆن بە هەموو گەشتیارەکانی ڕادەگەیێنین، یان بێن پارەی بلیتەکەیان وەربگرنەوە یان بلیتێکی دیکەیان بۆ دەبڕینەوە گەشتەکەیان بکەن؛ هەتا پێمان بکرێ هەر بە نرخی یەکەم بلیتەکەیان بلیتی تازەیان بۆ دەبڕینەوە بەڵام ئەگەر لەوەی یەکەم گرانتر بوو، ئەوە گەشتیار دەبێ باقی پارەی بلیتەکە پڕ بکاتەوە؛ ئەڵبەت ئەگەر گەشتەکەی بە دڵ نەبێ، دەتوانێ پارەی بلیتەکەی یەکەمی بە تەواوەتی وەربگرێتەوە.

 

ب) ئەگەرهاتو گەشتیارەکان لە ناو فڕۆکەخانەدا ئاگادار کرابێتنەوە کە گەشتەکە لەبەر کەشوهەوای خراپ یان کێشەی فڕۆکە بەتاڵ کراوەتەوە یان لە ناو ڕێگە گەڕابێتەوە بۆ شوێنی خۆی، ئەوا بە فاکس یاخود ئیمێڵدا، وێنەکی مۆرکراوی بلیتەکەتانمان بۆ بنێرن هەتا گورجێ پارەی بلیتەکەتان پێ بدەینەوە؛ گەشتیار دەبێ بلیتە مۆرکراوەکەی هەڵبگرێ نەکا پێویست بکا بە پۆستیشدا بینێرێت بۆ فڕۆکەوانیەکە. گەرهاتو ئەوەتان لێ قەوما، پەیوەندی بە ژمارەی ٠٣٥٣٦٢٣٠٠٤١وە بکەن هەتا کارەکەتان بخەنە ڕێ و پارەکەتان بۆ بنێرنەوە.

بیمەی پاشگەزی

گەشتیار لە چ کاتێکدا، پارەی بیمەی فڕینی دەکەوێ:

ئەگەر فڕۆکەوانی، خۆی گەشتەکەی بەتاڵ کردبێتەوە، ئەوا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بلیتێکی ترتان بۆ ببڕین؛ ئەو بیمەیە بە گوێرەی گرێبەستی نێوان کیاپەرواز و کۆمانیایەکی ئەهلی دەدرێت؛ بڕی بیمەکە ٢٠هەزار تمەنە واتە نزیکەی حەفت ٧_٨هەزار دینار؛ ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەوەیە بخرێتە سەر بڕی پارەی بلیتی یەکەم و، بلیتێکی دیکەی پێ ببڕن. ڕێکەوتی بلیتەکە نوێیەکە نابێ لە سێ ڕۆژ زووتر لە ڕێکەوتی گەشتی یەکەم و، سێ ڕۆژ پاشتری گەشتی یەکەم بێت؛ هەڵبەت ئەو بیمەیە هەر لەو کاتەدا دەدرێ کە کیاپەرواز خۆی گەشتەکەی بەتاڵ کردبێتەوە و، هیچ حاڵەتێکی دی ناگرێتەوە؛ ئەگەر گەشتیار بچێ لە ئاسمانەهێڵکی دی بلیت ببڕێت، بیمەی پێ نادرێت. بیمە ئەو بلیتانەیش ناگرێتەوە وا بە تەلەفۆن یان بە ئینتەرنێت ڕاگیر (حجز) کراون.

 

ئەگەر کیاپەرواز خۆی کاتی گەشتەکەی پاش‌وپێش خست و، گەشتیار ئەو کاتەی پێ گونجاو نەبێ، ئاخۆ دەتوانێ بلیتەکەی بەتاڵ بکاتەوە؟

کیاپەرواز، هەر گەشتێک پاش و پێش بخات، گەشتیارەکانی لێ ئاگادار دەکاتەوە؛ ئەگەر کاتی پێش‌خستنەکە هەر نیوسەعاتێک بێ و، کاتی پاش‌خستنەکە دوو سەعات زیاتر بێ و، گەشتیار کاتی فڕینە توێیەکەی بەدڵ نەبێ، ئەوا، پارەی بلیتەکەی بە تەواوەتی پێ دەدرێتەوە.

ئەگەرهاتو بەبێ ئەوەی خەتای کیاپەروازی تێدا بێ، سەفەرەکە دوو سەعات بخرێتە دواوە و، گەشتیار داوای پارەی بلیتەکەی بکاتەوە، ئەوا دەبێ وێنەی مۆرکراوی بلیتەکەی بە فەکس یاخود ئیمێڵدا بنێرێت بۆ کیاپەرواز و، هەتا پارەکەی پێ دەدرێتەوە، بلیتە مۆرکراوەکەی هەڵبگرێ.

بە چ ماوەیەک پارەی بلیتەکە دەدرێتەوە؟

بانکی سەحاب، ئەوپەڕەکەی بە ٧٢ سەعات، بە حەواڵەیەکدا پارەی بلیتە بەتاڵکراوەکە دەخاتە سەر حیسابی خاوەن‌بلیتەکە. ئەگەریش ناوتان لە ماڵپەڕی کیاپەروازدا هەیە و، مەیلتان لێ بێ، پارەکە دەخرێتە سەر ناوی خۆتان لەو ماڵپەڕەدا هەتا بلیتی تری پێ بکڕنەوە.