ئەگەر لە کیاپەرواز بلیت دەکڕن، با شارەزای یاساوڕێساکانیشی بن. ئەگەر لە ماڵپەڕی کیاپەروازەوە بلیت دەکڕن، دەبێ فۆرمی بلیتەکە بە جوانی پڕ بکەنەوە، ئینجا پەنجە بنێن بە ئایکۆنی گەڕاندا و کاتوساتی فڕینی خۆتان ڕێک بخەن.

 

مەرج و بنەمای کیاپەرواز

١ـ ماڵپەڕی کیاپەرواز بە گوێرەی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و، ڕێنماییەکانی بواری ئەنتەرنێت کار دەکا.

٢ـ ئەو خزمەتگوزاری و بابەتانەی لە ماڵپەڕی کیاپەروازدا پێشکەش کراوە، تایبەتە بە ماڵپەڕی کیاپەرواز و، هەر کەس و لایەنێک، زانیاری و بابەت و، وێنە و نەخشە و، پلان و شێواز و لۆگۆی کیاپەرواز ببات بۆ خۆی، دەدرێتە دادگا؛ ئەگەر کەس و لایەنێک نیازی هەیە بابەتەکانی کیاپەرواز لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاو بکاتەوە دەبێ ئاماژە بە ناوی کیاپەرواز بدات و، بڵێ لە کیاپەروازەوە وەری‌گرتووە. ئەگەریش بە نیازە لە چاپەمەنیەکدا بابەتێکی کیاپەرواز بڵاو بکاتەوە، دەشێ پیشوەختە بە نووسین ڕوخسەتی لە بەرپرسانی کیاپەرواز وەرگرتبێ.

٣ـ زانیارییە کەسێنیەکانی ئەو خەڵکەی لە ئیتەرنێتەوە بلیتی کیاپەرواز دەکڕن، نهێنیە و، کیاپەرواز بە هیچ شێوەیەک نایدرکێنێت؛ کیاپەرواز لە خەمی زانیاریەکانی مشتەریەکانیدایە و، بە هەموو شێوەیەک دەیپارێزێت. مشتەرییش دەبێ بەڵێن بدات بە هیچ شێوەیەک دەستی لە دزین و درکاندن و هەککردنی زانیاریەکانی خۆیدا نەبووە و، لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێکی زانیاریدز و زانیاریدرکێندا دەستی تێکەڵ نەکردووە. بێجگە لەوە مشتەری دەشێ بەڵێن بدات گەرهاتو زانیی زانیاریەکانی دزراوە و هەک کراوە، دەبێ بەڕێوەبەری ماڵپەڕی کیاپەروازی لێ ئاگادار بکاتەوە.

٤ـ مشتەری دەبێ ڕێک و ڕاست، فۆرمی بلیتکڕینەکە پڕ بکاتەوە؛ گەربێتو بە هەڵە پڕی بکاتەوە، ئۆباڵی بەئەستۆی خۆیەتی.

٥ـ گەرهاتو مشتەری ناو و ناونیشانێکی لێ گۆڕا، دەبێ بەبێ سێودوو لە فۆرمی بلیتکڕینەکەی ماڵپەڕی کیاپەروازیشدا بیگۆڕی، ئەگینا هەر کێشەیەکی لێ کەوتەوە، کیاپەرواز لێی بەرپرس نیە و، ئۆباڵی هەڵەنووسینەکە بەئەستۆی مشتەریەکەیە.

٦ـ کیاپەرواز بە شێوازی ئینتەرنێتی، لە ڕێی ماڵپەڕەکەیەوە بلیت دەفرۆشێت؛ بەڵام لە پاشگەزی و، درەنگگەیشتن و، گەڕاندنەوەی بەپەلەی بلیت، بەرپرس نیە.

٧ـ هیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە ناوی ‘کیاپەرواز’ ببات بۆ خۆی یان ناوێک لە خۆی بنێت زۆر لە ناوی کیاپەروازەوە نزیک بێت؛ هیچ کەس و لایەنێکیش بۆ نیە بە ناوی کیاپەروازەوە قسە بکا یان نامە بنێرێت بۆ ئەملاوئەولا؛ هەر کەس و لایەنێک ئەو سنوورە ببەزێنێت، کیاپەرواز لێی خۆش نابێت و دەیداتە دادگا.

٨ـ ماڵپەڕی کیاپەرواز زانیاریی مشتەریەکانی نادات بە هیچ کەس و لایەنێک؛ مەگەر کێشەیەکی یاسایی لە ئارادا بێت.

مەرج و یاسای بڕینی بلیتی چارتەر (نەرخەیان)

ـ ڕەحلەی چارتەر (نەرخەیان) لەچاو ڕەحلەی سیستەمی (ئەرخەیان) زیاتر دەگۆڕێت و، سەدا یەک، ڕەنگە هەر گەشتەکە سەر نەگرێت. ئەگەر فڕۆکە هەڵنەسێتەوە، لایەنی بەرپرس، بلیتێکی نوێ بۆ گەشتیار دەبڕێتەوە، پارەی بلیتە تازەکە دەداتەوە بە بلیتکڕ؛ چەندیش لە بلیتە کۆنەکە هەرزانتر ڕاوەستابێت، ئەو فەرقەیشی پێ دەداتەوە؛ ئەڵبەت کیاپەرواز هەموو هەوڵێکی دەخاتە گەڕ، کێشەی وای تێ نەکەوێت.

 

یاساوڕێسای دابینکردن و کڕینی بلیتی فڕین

١ـ بلیتکڕینی سەرهێڵ، کۆمەڵێ یاساوڕێسای بازرگانی و ئەلکترۆنیکی هەیە و، ئەوەی پپێشێلی بکات دەدرێتە دادگا؛ بلیتکڕ، لە کاتی کڕینی بلیتەکەیدا جەخت دەکاتەوە کە لەو یاساوڕێسایانە بێخەبەر نیە.

٢ـ بە پێی یاسای ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران، ئۆباڵی پاشگەزی و، پێشخستن و دواخستنی سەفەر، دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنەی گەشتەکەی ڕێک خستووە.

٣ـ بۆ خۆناونووسکردن و بڕینی بلیت، ناوی گەشتیار یان گەشتیارەکە دەبێ بە ئینگلیزیەکی ڕێک و بێهەڵە بنووسرێ؛ کە بلیتەکە بڕا، بە هیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت. ئەگەر گەشتیار لە نووسینی ناو و ناونیشانی خیدا هەڵەیەکی کردبێت، کیاپەرواز لێی بەرپرسیار نیە. بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵە، گەشتیار دەبێ بلیتەکەی بەتاڵ بکاتەوە و، سەرلەنوێ بیکڕێتەوە.

٤ـ بلیت بە ناوی کێوە بڕابێت، هی ئەوە و، نابێ بدرێت بە کەسێکی دی. ئەگەر ناوی سەر بلیتەکە و، ناوی سەر ناسنامەی گەشتیارەکە، ڕێک وەک یەک نەبێ، ڕێی پێ نادرێ سواری فڕۆکە ببێت.

٥ـ بە پێی یاسای فڕۆکەوانیی وڵات، منداڵی بەرمەمکانە (شیرەخۆرە) و منداڵی ٢ هەتا ١٢ ساڵان و، گەورەساڵانیش، ئەگەر تەمەنەکەیان بە هەڵە لە سیستەمدا نووسروابێ، لێ ناگەڕێن سواری فڕۆکە ببن. منداڵ ئەگەر خاوەنەکەی لەگەڵیدا نەبێ، بلیتی بۆ نابڕدرێت.

نرخی بلیتی نرخ‌دیاریکراو بۆ بەرمەمکانە و منداڵ و، گەورە، جیاوازە. بەڵام ئەگەر بلیتەکە نەرخەیان (چارتری) بێ، گەورە و بچووک فەرقیان نیە و، نرخی بلیتەکە هەر وەکو یەکە.

٦ـ کە پارەی بلیتەکە دراو، کڕین و دابینکردنی جێ بڕایەوە، زانیاریە تۆمارکراوەکانی سەر بلیتەکە، بە کورتەنامە و بە ئیمێڵیشدا دەنێردرێت بۆ بلیتکڕەکە. گەشتیار بەر لەوەی بچێ سواری فڕۆکە ببێت، دەبێ نوسخەیەکی ڕاکێشراوی بلیتەکەی پێ بێت و، ئەگەر جۆری بلیتەکەی ئەرخەیان (سیستەمی)ـە، دەشێ ژمارەی بلیتەکەی و، پێناسێکی باوەڕپێکراویش بدات بەو بەرپرسەی لەوێیە.

٧ـ ئەگەر گەشتیار لە سەفەر پاشگەز بووەوە، بە گوێرەی یاسای فڕۆکەوانی، پاشگەزانەیەکی لێ وەردەگیرێ و، ئەوباقی پارەی بلیتەکەی پێ دەدرێتەوە؛ هەر ئاسمانەهێڵێک و، بە گوێرەی یاساوڕێسای خۆی، بڕی پاشگەزانە دیاری دەکات. پارەی بلیتەکە بە شێوەی نەخت نادرێتەوە دەست گەشتیار، بەڵکو بە شێوازی سەرهێڵ (ئۆنلاین) دەخرێتەوە سەر حیسابەکەی و، بە گویرەی حەواڵەی نێوان‌بانکی، ڕەنگە ٢٤ هەتا ٧٢ سەعاتی پێ بچێت. ئەگەر بلیتەکە نەرخەیان (چارتر) بێت هەموو پارەکە دەدرێتەوە بە خاوەنەکەی.

٨ـ ئەگەر فڕینەکە بەتاڵ بکرێتەوە یان دوو سەعات زیاتر دوابخرێت، گەشتیار مافیەتی فۆرمی وەرگرتنەوەی هەرهەموو پارەی بلیتەکەی پڕ بکاتەوە و هیچ پاشگەزانەیەکیش نەدات.

٩ـ ئەگەر گەشتێک بەتاڵ کرایەوە، یان دوو سەعات زیاتر دوا کەوت، گەشتیار مافی خۆیەتی بلیتەکەی بگەڕێنێتەوە و داوای پارەکەی بکاتەوە؛ پێویستە لایەنی بەرپرس، لە وێستگەی سەرەتادا بلیتی گەشتیارەکە مۆر بکا، هەتا خاوەن‌بلیت بەبێ کێشە شوێنی کارەکەی بگرێ و پارەی بلیتەکە وەربگرێتەوە.

١٠ـ ئەگەر گەشتیار بە دوو گەشت بگاتە جێی مەبەست، دەبێ دوو گەشتەکە بە لای کەمەوە سێ سەعات بەینیان بێ، ئەگەر سێ سەعات نەبێ و، گەشتیار لە گەشتەکەی پاشگەز ببێتەوە، خۆی لێی بەرپرسە.

١١ـ ئەگەر گەشتیار بلیتی دووسەرە (چوون و هاتنەوە)ی لە دوو ئاسمانەهێڵ بڕیبێت، واتە بلیتی چوونەکەی هی ئاسمانەهێڵێک بێ و، بلیتی هاتنەوەکەی هی ئاسمانەهێڵێکی دی، ئەگەربێتو گەشتی چوون بەتاڵ ببێتەوە یان گەشتیار خۆی لە گەشتەکە جێ بمێنێت، ڕەنگە پارەی بلیتی هاتنەوەکەی بە تەواوەتی پێ نەدرێتەوە و، پاشگەزانەیەکی لێ گل بدرێتەوە.

12ـ بلیتکڕ بۆی نیە بلیتەکە دەسکاری بکا و، نرخ و نووسراوەکانی بگۆڕێت یان بە گرانتر بیفرۆشیتەوە.

13ـ بە پێی یاسای فڕۆکەوانیی وڵات، دووگیان و هەندێ دەردەدار، دەبێ نامەی پزیشک و، دەرمانی پێویستیان پێ بێت؛ نەخۆشینی دڵ، سی و هەناسە، گەشکە و فێ، دیالیزکراو، بێبەرگەیی (نەخۆشینی لاوازبوونەوەی کۆئەندامی بەرگری) و، هەر نەخۆشینێکیش بە سواربوون لە فڕۆکە زیاد بکا، دەکەونە ئەو بازنەوە.

14ـ بۆ زیارەتی کەربەلا و نەجەف، بە گوێرەی یاسا خەڵکی ئەفغانستان و بەنگلادش و هێند و پاکستان بلیتیان پێ نافرۆشرێت. ئەگەریش بلیتیان بڕیبێت، خۆیان لێی بەرپرسن.